لە ئەنجامی هێرشی درۆنی هێزەکانی پشتیوانی خێرا لە سوودان ١٣ مەدەنی گیانیان لەدەستدا

لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر باڵەخانەیەکی مەدەنییەکان ١٣ مەدەنی کوژران کە هەنێکیان منداڵ بوون.
لە شاری فاشر لە ڕۆژئاوای ویلایەتی دارفووری باکوور لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر باڵەخانەیەک کە مەدەنییە ئاوارەکان تێدا دەمان ١٣ مەدەنی گیانیان لەدەستدا کە هەنێکیان منداڵ بوون و ٤٢ کەسیش بریندار بوون.
لە مانگی نیسانەوە شەڕەکە لە ناوچەکە توندتر بووە و قەیرانی مرۆیی ڕۆژ بە ڕۆژ قوڵتر دەبێت. لەبەر ئەوەی شارەکە لە لایەن هێزەکانی پشتیوانی خێرا گەماڕۆ دراوە رێگە بە گواستنەوەی هاوکارییەکان و خۆراک و دەرمان بۆ ناوچەکە نادرێت.
دکتۆر ئیبراهیم خاتر بەڕێوبەری گشتی وەزارەتی تەندروستی ویلایەتەکە راگەیاند، ٤ کەس لە قوربانییەکان منداڵ و بانگێشتی هاوکاری بەپەلە بەهۆی "کارەساتەکە" کرد.
هێزەکانی پشتیوانی خێرا نزیکەی دوو ساڵە هەوڵی کۆنترۆلکردنی شارەکە دەدات و بۆیە هێرش دەکاتە سەر شارە و کەمپی ئاوارەکان.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وتاربێژی مزگەوتی ئەقسا شێخ عیکریمە سەبری رایگەیاند کە رژێمی داگیرکەر بە بەکارهێنانی رووداوەکانی ئێستا وەک بیانوویەک مزگەوتی ئەقسای داخست و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمە هێرشێکی ڕوونە بۆ سەر مافی عیبادەتی مسوڵمانان.
ڕیک پیپەرکۆرن، نوێنەری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە فەلەستین راگەیاند کە تەنیا ١٧ نەخۆشخانە لە غەززە بەشێوەیەکی بەشەکی دەتوانن خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن و ئەو نەخۆشخانەیانە توانای قەرەوێڵەیان تەنیا ١٥٠٠ کەس بووە بۆ دانیشتووانی ٢ ملیۆن کەس.
محەمەد موورسی یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی میسڕ کە لە لایەن کودەتاچیەکان زیندانی کرابوو ٦ ساڵ لەمەوبەر لە زیندان شەهید بوو.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٥ هەزار و ٤٩٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٢٩ هەزار و ٣٢٠ کەس.